جێگری سهرۆكی بارسێلۆنا قسهیهكی سهیر له بارهی مێسی ـیهوه دهكات
"به ڕۆیشتنی ماڕادۆنا بارسێلۆنا تێك نهچوو، به نهمانی مێسی ـیش ههر تێك ناچێت"
K24 ـ ههولێر
جۆردی كاردێنێرۆ جێگری سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا بۆ رۆژنامەی ماركا دەڵێ نە مێسی و نە ھیچ یاریانی دیكە ناتوانن بە یانەكە بڵێن گرێبەست لەگەڵ چ یاریزانێك واژوو بكەن
جۆردی كاردێنێرۆ لە وەڵامی رۆژنامەی ماركا ، كا پرسیارەكانیان تایبەت بوون بە مێسی، جێگری سەرۆكی یانەی بارسا ئەوەی ئاشكرا كرد، كە مێسی تەنیا یاریزانێكە وەك ھەر یاریزانێكی دیكەی یانەكە.
مێسی ناتوانی بەشداری كاری كارگێری بكات، بۆ وەڵامدانەوەی ئەوەی كە دوای مێسی بارسێلۆنا بێ بەش دەبێت لە ناسناو دەستكەوت.
كاردێنرۆ راشكاوانە گووتی: دوای رۆیشتنی مارادۆنای ئەفسانە بارسێلۆنا تێك نەچوو، چۆن دوای مێسی وێران دەبێت، راستە مێسی ئەستێرەیەكی گەورەیە، بەڵام بارسێلۆنا گەورەترە.