نوێترین لێدوانی دۆنگا له باره‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر پاراگوای
"كاتمان كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له پێكهاته‌كه‌م بكه‌مه‌وه"
له باره‌ی یارییه‌كه‌یان له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی برازیل له به‌رسیڤی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: ئێمه بۆ بردنه‌وه ده‌چیته پاراگوای و هیچ كه‌سێكیشم نه‌بینیوه بێته نێو یاریگا به مه‌به‌ستی دۆڕاندن"
دۆنگا ده‌شڵێت: دوایین جار له یاریگای خۆمان ئێمه له پاراگوایمان برده‌وه، پێموایه ده‌توانین هه‌مان سیناریۆ دووباره بكه‌ینه‌وه.
دۆنگا گوتیشی: ئه‌مجاره كاتمان كه‌م بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیر له پێكهاته‌ی به‌رامبه‌ره‌كانمان بكه‌ینه‌وه و ده‌بێت به وریاییه‌وه له نێو یاریگا بجوڵێینه‌وه.
له باره‌ی نێیماریشه‌وه ده‌ڵێت: نێمار گرینگه بۆمان، هه‌ر كاتێك یاریی نه‌كات شوێنگره‌وه‌مان ده‌بێت بۆی.
له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، به‌ربه‌یانی ئه‌مشه‌و له كات 3:45 خوله‌كی شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی برازیل به‌بێ نێیمار ده‌بێته میوانی پاراگوای.