كاندیده كورده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت: به بێ ره‌زامه‌ندی بارزانی ئه‌و پۆسته وه‌رناگرم
K24 - هه‌ولێر:
نزار محه‌مه‌د سه‌لیم دۆسكی، ئه‌و كاندیده‌ی كه ناوه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات كاندید كراوه، رایگه‌یاند به‌بێ ته‌وافوقی سیاسی لایه‌نه كوردییه‌كان، ئه‌و پۆسته وه‌رناگرم.
نزار دۆسكی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بارزانی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته رازی نه‌بێت، پۆسته‌كه وه‌رناگرم و گوتی: "بارزانی رازی نه‌بێت پۆسته‌كه وه‌رناگرم و ته‌نانه‌ت ده‌كشێمه‌وه".
دوێنێ پێنجشه‌ممه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لیستی ناوی 16 كاندیدی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاری له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، خسته‌به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات پێكبهێنێت.

