سعودییە مه‌رجی ھەیە بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ
"گه‌ر ئێران به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌م نه‌كاته‌وه سعودییە كه‌می ناكاته‌وه"

K24 – ھەولێر:
ئەگەرچی بڕیاره 17 ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دۆحه‌ی پایته‌خی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجام بدرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ سنووردار كردنی نه‌وت ، به‌ڵام تا ئێستا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌رێگه‌ی لێداوانه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌م نه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ده‌كه‌ن.
محه‌ممه‌د بن سه‌لمانی وه‌لی عه‌هدی سعودییە به ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، سعودییە مه‌رجی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی، ئاماژه‌ی داوه ئه‌گه‌ر ئێران ئاماده نه‌بێ به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌م بكاته‌وه سعودیە به‌رهه‌می نەوتی وڵاته‌كه‌ی كه‌م ناكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئێران له‌دوای هه‌ڵگرتنی به‌شێك له سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ری، له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پشكی خۆیه‌تی له بازاڕه‌كانی نه‌وت. فاتح بیرۆلی سه‌رۆكی ئاژانسی ووزه‌ی نێوده‌وله‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كە ئێران مافی خۆیه‌تی نه‌وتی زیاده هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات، بۆیه چاوه‌روان ناكرێت به پێشنیاری وڵاته نه‌یاره‌كه‌ی رازی بێت.
ئابووریی ناسان پێیان وایه له ئه‌گه‌ری رازی نه‌بوونی ئێران، بۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك ته‌نها ده‌بێته مانشێتی رۆژنامه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت له چه‌ند كاتژمێرێك تێپه‌ڕ ناكات.