لیسته‌ر سیتی شوێنی خۆی له سه‌رلیستی پرێمه‌ر لیگ پته‌وتر كرد
له یانه‌ی ساوسامپتۆنیشی برده‌وه
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی تا دێت له بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌ر لیگ نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌مڕۆ به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ساوسامپتۆن ئه‌وه‌نده‌ی تر هیوایه‌كانی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه زیاتر بوو.
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی (31)ـه‌مینی پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی ساوسامپتۆنی كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه، وێس مۆرگان ته‌مه‌ن 31 ساڵانی جامایكایی كه له هێڵی به‌رگریی یاریی ده‌كات. تۆماری كرد.
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی كۆی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی خوله‌كه گه‌یانده 69 خاڵ، جیاوازی خاڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهام كرده 7 خاڵ.