به ڤیدیۆ... میلان دیسان شكست بووه به‌شی
له گه‌یشتن به چامپیۆنز لیگ خه‌ریكه بێهیوا ده‌بێت

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی (31)ـه‌مینی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیای ناسراو به (سێریا ئه‌ی)، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بووه میوانی یانه‌ی ئاتڵانتا و یارییه‌كه‌یش به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه كۆتایی هات.
یانه‌ی ئه‌سی میلان له خوله‌كی 5 به لێدانی سزا له ڕێگه‌ی لویس ئه‌دریانۆ پێشكه‌وت، به‌ڵام به‌ر له ته‌واوبوونی ئه‌م گێمه، جۆسێپ ئیلیچیچ له خوله‌كی 44 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له له خوله‌كی 62ـی گێمی دووه‌می یارییه‌كه ئه‌لیخاندۆ گۆمێز گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی له یارییه‌كه بۆ یانه‌ی ئاتڵانتا تۆمار كرد.
یانه‌ی میلان بۆ ئه‌م وه‌رزه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه به ته‌واوه‌تی بێهیوا بووه، به‌ڵام ئامانجی ئه‌و یانه‌یه ته‌نیا ده‌ستخستنی پلیتێكی چامپیۆنز لیگه، ئه‌م كاره‌یش ته‌نیا به گه‌یشتن به 3 خانه‌كه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه به‌ده‌ست دێت.
به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به كۆكردنه‌وه‌ی 49 خاڵ له شوێنی خۆی مایه‌وه كه خانه‌ی شه‌شه‌م بوو، ئاتڵانتاش كه له خانه‌كانی خواره‌وه بوو، به‌ڵام به سه‌ركه‌وتنه بۆ خانه‌ی دوازده‌یه‌م هه‌ڵكشا.