بانكی نێوده‌وڵه‌تیی وۆركشۆپێك بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌كاته‌وه
"ده‌توانین بیخه‌ینه چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێ ئیعتیماد له‌سه‌رخۆی بكا"
K24 – هه‌ولێر:
بانکی نێوده‌وڵه‌تیی وۆرك شۆپێك بۆ كارمه‌ندانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
فه‌تحی محه‌ممه‌د راوێژكاری په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 گوتی: "بانكی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك بۆ وه‌زاره‌ت، بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان و راوێژكاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان".
فه‌تحی محه‌ممه‌د گوتیشی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگ‌ترین شت سیسته‌م ئێستا په‌یڕه‌وده‌كا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خه‌رجییه‌كان كه‌مبكاته‌وه، وه داهاته‌كان زیادبكا، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی چه‌ندین به‌شی هه‌یه، چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی هه‌یه كه ده‌توانین به‌رهه‌مه‌كان زیادبكه‌ین، ده‌توانین خه‌رجییه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شی گوت: "كۆمپانیاكان له‌لای ئێمه‌یه، چه‌ندین فه‌رمانگه له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و وۆركشۆپه گرینگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی، ده‌توانین بیخه‌ینه چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه هه‌رێمی كوردستان بتوانێ ئیعتیماد له‌سه‌رخۆی بكا".
ئا: دیاری
م.ح