به ڤیدیۆ...مانچێسته‌ر یونایتد له ئیڤه‌رتۆنی برده‌وه
له چوارینه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی (31)ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد میوانداریی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنی شاری لیڤه‌رپوولی كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌نتۆنی مارسیال، هێرشبه‌ری فره‌نسی ته‌مه‌ن 20 ساڵان له خوله‌كی 54ـی گێمی دووه‌م تۆماری كرد.
یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان به‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان خانه‌یه‌ك بۆ سه‌رووی خۆیان هه‌ڵكشان و به 53 خاڵ هاتنه خانه‌ی پێنجه‌م و یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنیش به 38 خاڵ بۆ خانه‌ی دوازده‌یه‌م داكشا.