بڕیاره ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌مبكرێنه‌وه
ئه‌وه له چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كانه

K24 – سۆران، ته‌یفوور محه‌ممه‌د:
له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیيه‌گشتيیه‌كان بڕیاروایه له كۆی یازده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆ شه‌ش په‌روه‌رده كه‌مبكرێنه‌وه.
سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هه‌ریه‌ك له‌كۆیه‌و شه‌قڵاوه و مێرگه‌سۆر وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و په‌روه‌رده‌كانی چۆمان و ڕواندزیش ده‌خرێنه سه‌ر په‌روه‌رده‌ی سۆران.