ئێران وڵاتانی رۆژئاوایی بە دروستکردنی داعش تۆمەتبار دەکات
شاندێکی ئهنجوومهنى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلهمانی سووریا،
K24 – ههولێر:
شاندێکی ئهنجوومهنى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلهمانی سووریا، وڵاتانی رۆژئاواییان بە دروستکردن و پشتیوانیکردن لە داعش و گرووپە تەکفیرییەکان تۆمەتبار کرد.
ئەمیر خوجەستە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی ناوخۆی ئهنجوومهنى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، کە سەرۆکایەتیی شاندی ئهنجوومهنهكهى دەکرد بۆ سووريا، لە دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکی پەرلهمانی سووریا لە دیمەشق لە کۆنفرانسێکی میدیاییدا رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە سووریا خەڵکیان شەهید کرد و شارەکانیان وێران کرد، ئەمڕۆ گەڕاونەتەوە وڵاتە ئەورووپییەکان و ئەوانەی بە دەستی خۆیان پەروەردەیان کردبوون ئەو وڵاتانەیان، نا ئارام کردووە.
شاندی ئێران جارێکیدیکە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ حکوومەتی بەشار ئەسەد دووپاتکردەوە.