رۆژنامهيهكى ئێران: نهياران جهنگى نهرميان له دژى تاران دهستپێكردووه
رۆژنامەکانی ئێران بەسەر دوو باڵی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دابەشکراون و ئەم جیاوازی و دژایەتیەی لە نێوان باڵەکاندا هەیە، بە لاپەڕەی رۆژنامەکانیشەوە دیارە.
K24 – ههولێر:
رۆژنامەکانی ئێران بەسەر دوو باڵی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دابەشکراون و ئەم جیاوازی و دژایەتیەی لە نێوان باڵەکاندا هەیە، بە لاپەڕەی رۆژنامەکانیشەوە دیارە.
رۆژنامەی حمایەت، لە ستوونی یادداشتدا نووسیویەتی: دوژمن بە پێی ئەزموون بۆی دەرکەوتووە کە گۆڕینی بیروڕای خەڵک و رەشبینکردنیان لە بارەی تواناکانی کۆماری ئیسلامییەوە، کاریگەریی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران زیاتر دهبێت، بۆیە پڕۆژەی جەنگی نەرمیان دەستپێکرد.
سادق زیباکەلام، لە سەروتاری رۆژنامەی شەرقدا لە ژێر ناوی روحی بەرجام و جەستەی بەرجام، نووسیویەتی: رەنگە سەرۆک کۆماری ئەمریکا چاوەڕوان بووبێت، لە کەشوهەوای دوای رێککەوتنی ناووکیدا ئێران بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و نەرمترکردنی کەشی سیاسیی نێوخۆ هەنگاوی بەرزترباوێت و لە جیاتى قسەکردن لە سەر هەڵوێستێکی تایبەت، بەزمانی دیپلۆماسیی دوای رێککەوتن قسە بکات.
رۆژنامەی جەوان، بەشێکی بۆ کێشەی ئەرمینيا و ئازەربایجان تەرخانکردووە و نووسیویەتی: لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتان دوو لایەنەکە بۆ ئارامی و رێککەوتن بانگهێشت دەکەن، هێندێک وڵات لایەنگرییان لە لایەنێکی کێشەکە کردووە و تورکیا دوای ئاگربەست و ئێستاش پشتگیریی ئازەربایجان دەکات.
رۆژنامەی خوراسان ئاوڕی لە پێکهاتەی داهاتووی پەرلەمان داوەتەوە و نووسیویەتی: محەمەدرەزا عارف نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵکی تاران لە خولی دەیەمی پەرلەمان، لە وڵامی پەیامنێراندا کە پرسیویانە عارف و لاریجانی لەسەر سەرۆکایەتیی پەرلەمان رێککەوتوون یان نا؟ گوتوویەتی: ئەگەر رۆژنامەی ئارمان و راگەیاندنەکانی دیکە رێوشوێنمان بۆ دادەنێن و فەرمانمان پێدەدەن، بەسەرچاو، ئەگەر واش نەبێ ئەوە پەرلەمانە هەڵدەبژێرێت.