سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه: ده‌بێ پاشه‌ڕۆژی سووریا ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵیی بێت
"ئه‌و به‌نده‌ش قه‌بوولناكه‌ین كه ده‌ڵێت سووریا و میلله‌تی سووریا به‌شێكن له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب"
K24 – قامیشلۆ:
دوای سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی له قامیشلۆ ئیبراهیم بڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند مژاری سه‌ره‌كیی ئێمه كۆنگره‌ی جنێڤ بوو، چ شت له كۆنگره‌ی جنێڤ ده‌ركه‌وتینه.
ئیبراهیم بڕۆ گوتی: "نامه‌مان ناردووه بۆ ده‌سته‌ی باڵای دانووستاندن، شانده‌كه‌مان نامه‌یان بۆ دیمیستۆرا و ئیئتیلافیش ناردووه"
گوتیشی: "داوامان كرد ئه‌سعه‌د زوعبی له سه‌رۆكایه‌تی شاندی ئۆپۆزیسیۆن بێته‌گۆڕین".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ده‌بێ پاشه‌ڕۆژی سووریا ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵیی بێت، ئه‌و به‌نده‌ش قه‌بوول ناكه‌ین كه ده‌ڵێت سووریا و میلله‌تی سووریا به‌شه‌كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب".
ئا: په‌یامنێری كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان