لە ئوستڕالیا رۆبۆت جێگای جوتیارەكان دەگرێتەوە

دروستکردنی ئەو رۆبۆتانە لەکاتێکدایە کە ئوسترالیا نایەوێت بەھۆی کەمبوونی ھێزی کار کێلگەکان و کەرتی کشتوکاڵی وڵاتەکەی زیانی پێ بگات.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/34bce727-67a7-43ac-ad96-ebd396cc8d7b/Australia%20Robot%20Kshtukal.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

کۆمپانیایەکی ئوستڕالی لە تازەترین داھێناندا بۆ پێشخستنی بواری کشتوکاڵ ربۆتێکی دروستکردووە کە دەتوانرێ لەجیاتی جوتیار لە کێڵگەکاندا سودی لێ وەربگرێت.

ئەندروو بەیت، خاون کێڵگە دەڵێت: "ئەمە لەو رۆبۆتانەیە کە کێشیان کەمە و ئەکرێ لە کێڵگەکاندا کاریان پێ بکرێت، رۆبۆتەکان بەشێوەیەک دروستکراون نەک تەنھا بۆ کێڵگەکانی دانەوێڵە بەڵکو دەکرێ بۆ باخداری و چنینەوەی بەروبووم بەکار بھێنرێت، لە کەش و ھەوا و وڵاتە جیاوازەکاندا دەتوانرێ سوود لەم رۆبۆتانە وەربگیرێت".

تۆم ھۆڵکۆم، قوتابی زانکۆ گوتی: " دەکرێ زیاتر پەرەی پێ بدرێت، لەجیاتی بەکارھێنانی ھێز و توانای مرۆڤەکان یان لەکاتی سەرقاڵی دەکرێت ئەم رۆبۆتە بەکار بھێنیت."

ئەو  داھێنانە گرنگە لەلایەن دامەزراوەی کێڵگەکانی کوین لاندەوە داھێنراوە، جەخت لەسەر ئەوە  دەکەنەوە ئامانجی دروستکردنی ئەم رۆبۆتانە بۆ دورخستنەوەی جوتیارەکان نیە لە کێڵگەکان بەڵکو بۆ یارمەتیدان و ئاسانکارییە بۆیان.

 زانکۆکان و قوتابیانی بەشی تەکنەلۆژیا و ئەندازیارەکان پشتگیری بیرۆکەکە دەکەن و دەیانەوێت زیاتر پەرە بە زیرەکی و توانای رۆبۆتەکان بدەن.