پیكێ: كریستیانۆ باشترین مرۆڤه، به‌ڵام مێسی مرۆڤ نییه
یاریزانێكی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد دیمانه‌ی پیكێ ده‌كات
جیرارد پیكێ یاریزانی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی BT Sport ـی بریتانیا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ڕیۆ فێردیناندی یاریزانی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد كرد كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه له ئۆڵدترافۆرد یارییان كردووه.
پیكێ له وڵامی فێردیناندا له باره‌ی جیاوازی نێوان مێسی و كریستیانۆ ده‌ڵێت: هه‌ردووكیان دوو یاریزانی سه‌رسوڕهێنه‌رن، كریستیانۆ باشترین مرۆڤی سه‌رڕووی زه‌وییه، به‌ڵام مێسی مرۆڤ نییه.
له باره‌ی چوونی گواردیۆلا بۆ مانچێسته‌ر سیتی، پیكێ گوتی: گواردیۆلا ده‌توانێت له پرێمه‌ر لیگ سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا به‌ده‌ستی هێنا، له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی دووباره‌ی بكاته‌وه.
پیكێ به پێكه‌نیینه‌وه جیاوازی له نێوا گواردیۆلا و ئه‌لێكس فێرگسۆن ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: گواردیۆلا له كاتی ڕاهێناندا، كۆنتڕۆڵی هه‌موو شتێك ده‌كات، له كاتی ڕاهێناندا ئاگای له ورد و درشتی هه‌موو شتێكه، به‌ڵام فێرگسۆن ڕاهاتوو كه خۆی له دووره‌وه سه‌یر بكات و شته‌كان به كارلۆس كیرۆشی یاریده‌ری جێبه‌جێ بكات.