خواردنى زه‌يتون و هه‌نجير به‌يه‌كه‌وه چى به‌سه‌ر له‌شى مرۆڤدا دێنێت؟
گۆڕانكارييه‌كى سه‌يره
K24- هه‌ولێر
ئاشكرايه زه‌يتون و هه‌نجير، يه‌كێكن له‌و ميوهجاتانهى كه چه‌ندين سوودى جۆراو جۆرى هه‌يه بۆ ته‌ندروستى له‌شى مرۆڤ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌لاى زۆربه‌ى موسڵمانانه‌وه پيرۆزه چونكه ناويان لهئايهتێكى قورئاندا هاتووه.
پسپۆرانى بوارى ته‌ندروستى له ژاپۆن ده‌ريانخستووه، هه‌نجير ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ى "ميسالۆنيدز"، بۆيان روونبووه‌ته‌وه، ئه‌و ماده‌يه به‌ته‌نها له ههنجيردا هيچ كاريگه‌رييه‌كى ئه‌و تۆى نييه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زهيتوندا تێكه‌ڵ نه‌كرێت، بۆيه پێويسته به‌يه‌كه‌وه بخورێن.
روونيشيان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نيان له نێوان 15 بۆ 35 ساڵيدايه، ئه‌گه‌ر هه‌نجير و زه‌يتون به‌يه‌كه‌وه بخۆن، مێشكيان ده‌ستده‌كات به ده‌ردانى ماده‌ى ميسالۆنيدز و به‌رپرس ده‌بێت له هێشتنه‌وه‌ى گه‌نجێتى و كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆليستۆڵى خوێن و لابردنى نيشانه‌كانى پيرى و چرچى پێست و جه‌سته‌و رێكخستنه‌وه‌ى لاشه و ده‌روون.