له سووریا گۆڕستانێكی كۆنی سه‌رده‌می رۆمانییه‌كان ده‌دۆزرێته‌وه
ئه‌و گۆڕستانه 16 گۆڕ له ژێر زه‌وی له خۆ ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سووریی رایگه‌یاند گۆڕستانێكی شوێنه‌واری كۆنی له شارۆچكه‌ی رخله له ناوچه‌ی قه‌تنا له نزیك سنووری لوبنان دۆزراوه‌ته‌وه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می رۆمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێـته‌وه، ئه‌و شوێنه‌واره‌ش له به‌ردێكی كلسی ره‌ق و توند په‌یكه‌رتاش كراوه.
گرینگ‌ترین پارچه‌ی شوێنه‌واریش كه له گۆڕستانه‌كه دۆزرابێته‌وه بریتییه له په‌یكه‌رێكی داتاشراوی كاهێنێك كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی دووه‌می زایینی ده‌گه‌ڕێـته‌وه، ئه‌و په‌یكه‌ره‌ش بۆ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی له دیمه‌شق گواسترایه‌وه.
به‌رزی ئه‌و په‌یكه‌ره نزیكه‌ی دوو مه‌تر و پانییه‌كه‌ی 1.3 مه‌تر و ئه‌ستوورییه‌كه‌شی 30 سه‌نتیمه‌تر ده‌بێت.
مه‌حموود حموود به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری ریفی دیمه‌شق گوتی ئه‌و داتاشراوه ده‌گمه‌نه و به دۆزینه‌وه‌یه‌كی شوێنه‌واری گرینگ داده‌نرێت.
مه‌حموود حموود زیاتر گوتی: "ده‌رگاكانمان له گۆڕستانه‌كه هه‌ن كه هه‌ندێك له شێوه‌كانی له‌سه‌رن..هه‌ندێك سیرامیك و هه‌ندێك وێنه‌ی جۆراوجۆری له‌سه‌رن، به‌ڵام به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر رووی پێشه‌وه‌ی په‌رستگاكه و له‌سه‌ر ده‌روازه‌كه له‌سه‌ر ده‌رگا داتاشراوێك هه‌بێت به‌م گرینگییه ئه‌وا له راستیدا
یه‌كه‌مه له جۆره‌كه‌ی".
په‌یكه‌ره داتاشراوهكه وێنای كاهینێكی كردووه كه شله‌یه‌ك له ده‌ستێكی هه‌ڵده‌گرێت و له ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌یدا رووه‌كێكی هه‌ڵگرتووه.
دواى ئه‌وه‌ی جووتیارێك له ناوچه‌كه په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واره‌كان كرد و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕستانه‌ی له كێڵگه‌كه‌ی پێ راگه‌یاندن، كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن نزیكه‌ی 3 هه‌فته‌ی خایاند.
حموود روونيكرده‌وه پڕۆسه‌كه هه‌مووی له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسانی سووریی جێبه‌جێكراوه و ئه‌وان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئه‌منیی و بارودۆخی خراپی كه‌شوهه‌وا كاریان ده‌كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری ریفی دیمه‌شق گوتیشی: "ئه‌و كاره جۆرێكه له بهڕووداوهستانهوه و جۆرێكیشه له سه‌لماندنی بوون و هه‌روه‌ها جۆرێكیشه له گه‌یاندنی په‌یامێك بۆ ئه‌وانه‌ی گرینگ‌یان پێده‌ده‌ن كه ئێمه هێشتا بنیات ده‌نێین و هێشتا كارده‌كه‌ین و هیچ شتێك نابێته رێگر بۆ ئه‌و كاره".
مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئه‌و گۆڕستانه له سه‌ده‌ی دووه‌م یان سێیه‌می زایینی بۆ سه‌رۆكی یه‌كێك له په‌رستگاكان له رخله بنیاتنرابێت.
له ته‌ك بوونی گۆڕه‌پانێك و هۆڵێك و سێ ژووری ناشتن، ئه‌و گۆڕستانه 16 گۆڕ له ژێر زه‌وی له خۆ ده‌گرێت.
شوێنه‌وار و خشڵ و زێڕه كۆنه‌كانی سووریا ببوه مایه‌ی سه‌رنج دانی ئه‌كادیمییه‌كان و گه‌شتیاران له له جیهان پێش ئه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریی له 2011 بته‌قێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو سووریا زۆرێك له شوێنه‌واره‌كان ته‌قێندرانه‌وه یان خاپووركران، به تایبه‌تی له ته‌دمور كه هه‌فته‌ی رابردوو سوپای سووریا له بنده‌ستی داعشی ده‌رهێنا و كۆنتڕۆڵی كرده‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح