بە وێنە.. ئۆتۆمبێلێکی دەگمەنی کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆن

زۆربەی زۆری پارچەکانی ئۆتۆمبێلەکە لە دار دروست کراوە

K24-هەولێر

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆن ئۆتۆمبێلێکی دەگمەنی دروست کردووە و بە پێچەوانهەی هەموو پێشبینییەکان ئەم ئۆتۆمبێلە زۆربەی زۆری پارچەکانی لە دار دروست کراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلەی تۆیۆتا کە نوو نەفەرییە ناوی (تۆیۆتا سیتسۆنا)ی لێنراوە و بڕیارە لە پێشانگەی هەفتەی میلانۆ بۆ دیزاینکردن بخرێتەڕوو.

خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە لە کاتژمێرێکدا لە 45 کیلۆمەتر تێناپەڕێ و تەنیا وەک ئامرازێک دروست کراوە نەک بۆ نواندنی خێرایی و هێزی ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا.

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا سیتسۆنا لە 86 پارچە پێکهاتووە کە بەدەست دروست کراون و بەبێ بەکارهێنانی بزمار بەیەکەوە لکێنراون.

ئا: ئا ، ف