جاك سپارۆ دڵى منداڵانى تووشبوو به شێرپه‌نجه خۆشده‌كات
سه‌ره‌ڕاى سه‌رقاڵييان به كاروباره هونه‌رييه‌كانيان، به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان، كاتى ئه‌وه‌يان هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چالاكى مرۆيى ئه‌نجام بده‌ن، به تايبه‌تى له بوارى پشتيوانيكردنى رووحى له منداڵانى تووشبوو به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه.
K24 – هه‌ولێر:

جۆنى ديپ، سه‌رنجى ميدياى جيهانى به‌لاى خۆي‌دا راكێشا، كاتێك له ميانى وێنه‌گرتنى نوێترين وكارى هونه‌رى خۆي‌دا كه ئه‌ڵقه‌يه‌كى نوێى چه‌ته‌كانى كاريبى، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى سيلينتۆى منداڵانى له پريسبانى ئوستراليا كرد و به جلوبه‌رگى كه‌سايه‌تى به‌ناوبانگى چه‌ته‌كان جاك سپارۆ، چووه ناو منداڵانى تووشبوو به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه و وێنه‌ى له‌گه‌ڵ گرتن.