له رێگه‌ی سكایپه‌وه پاشایه‌تی 2 ملیۆن كه‌س ده‌كات
به وێنه.. نیو ده‌وام پاشایه و نیو ده‌وامیش چاككه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و پاشایه ئه‌فریقییه، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه، ژیانێكی زۆر جیاواز ده‌ژی، به‌جۆرێك نیوه‌ی رۆژه به چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل سه‌رقاڵه، نیوه رۆژه‌كه‌ی دیكه‌ش، له رێگه‌ی سكایپه‌وه پاشایه‌تی دوو ملیۆن خه‌ڵك ده‌كات.
به جلوبه‌رگی پاشایه‌تی و له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیاوه، به سكایپ پاشایه‌تی بۆ هۆزه‌كه‌ی ده‌كات، كه بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ك له وڵاتانی غانا و تۆگۆ دابه‌شبوونه.
نازناوی ئه‌و پاشایه "تۆگبیه نگۆریڤیا سیڤاس كۆسی پانسا"یه و ته‌مه‌نی 67 ساڵه، زۆربه‌ی كات جلوبه‌رگی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی له‌به‌ردایه و سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله.
سیڤاس له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا چووه‌ته غانا، دواتر له ساڵی 1970 رووی له ئه‌ڵمانیا كردووه، دواتر ته‌ختی پاشایه‌تی له باپیرییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، شانشینه‌كه‌ی به‌ناوی "كابی"یه و ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی غانا و سنووری تۆگۆ.
پێشتر باپیری، كه پاشای بووه، هانیداوه بچێته ئه‌ڵمانیا و راهێنان له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بكات.
كاتێك خوێندن له ئه‌ڵمانیا ته‌واو ده‌كات، ره‌گه‌زنامه‌شی پێده‌درێت و له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، له شاری لۆدڤیگشاڤن، گه‌راجێكی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل داده‌مه‌زرێنێت.
ژیانێكی ساده و ساكاری به‌سه‌ربردووه، تا له ساڵی 1987، له رێگه‌ی فاكسه‌وه نامه‌یه‌كی پیده‌گات و ته‌واوی ژیانی ده‌گۆڕێت.
دوای مردنی باپیری به‌ناوی "ئه‌لهۆهۆ"، به جێگره‌وه‌ی ئه‌و داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده باوك و برای له ژیاندا ماون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی خواردن و نووسیندا ده‌ستی چه‌پییان به‌كارده‌هێنن، له‌لای هۆزی "ئیۆ" په‌سه‌ند نه‌كراون ببنه پاشا و "سیڤاس"یان به پاشای خۆیان دیاریكردووه.
سیڤاس ئێستا له لۆدڤیگشاڤن، له‌گه‌ڵ گابریێلی هاوسه‌ری و كارلۆی كوڕی و كاترینای كچیدا ده‌ژین و له كاره‌كه‌ی وه‌ك چاككه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلیش به‌رده‌وامه و هاوكات له‌رێگه‌ی سكایپه‌وه داب و نه‌ریتی پاشایه‌تی بۆ هۆزه‌كه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كات، ساڵانه‌ش 8 جار سه‌ردانی هۆزه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه غانا.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانیدا وه‌كو پاشای هۆزه‌كه‌ی، به‌شداری له چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی فریاگوزاریدا كردووه، وه‌كو دروستكردنی قوتابخانه، له ئێستاشدا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ دروستكردنی به‌ندیخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژنان.
بۆ په‌یداكردنی پاره‌ش بۆ پرۆژه‌كانی، سیڤاس ده‌ستیكردووه به دروستكردن و فرۆشتنی بیره‌ی قوتوو به‌ناوی "Akosombo"، هه‌رچه‌نده خۆی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان ناخواته‌وه.
وێنه‌گرێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی كریستیان تسیبیك، رۆژێكی ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه به‌سه‌ربدووه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و پاشایه تۆماربكات.
كریستینا ده‌ڵێت: "ئاوێته‌بوونی كولتووره‌كان كارێكی سه‌رنجڕاكێشه، پانسا پێی گوتووه گه‌لی غانا زۆر ئایینپه‌روه‌رن و زۆرینه‌یان كریستیانن، هه‌رچه‌نده زۆربه‌یان سه‌رقاڵی فاڵگرتنه‌وه‌ن، به‌ڵام نه‌ك به شێوازه خراپه‌كه‌ی".
پاشا، له گۆشه‌یه‌كی تایبه‌تی ژووره‌كه‌ی، ته‌ختی پاشایه‌تییه‌كه‌ی داناوه، له‌وێ هێمایه‌ك هه‌یه و به ده‌ست له‌سه‌ری نووسراوه (مایكل شوماخه‌ر به‌زووترین كات چاك ده‌بێته‌وه).
ئه‌و وێنه‌گره هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پاشا داوای لێكردووه هاوڕێیه‌تی گه‌شتێكی له‌گه‌ڵدا بكات بۆ غانا له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ".
غانا وڵاتێكی دیموكراسییه له ئێستادا و خاوه‌ن حكوومه‌ته، به‌ڵام تا ئێستاش پاشاكانییان رۆڵێكی تایبه‌تییان له كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆیان هه‌یه.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)