پێكهاته‌ی نمونه‌یی ياريی چوونی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ
ڤۆلفسبۆرگ كۆنتڕۆڵی پێكهاته‌كه‌ی كردووه
دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی چوونی قۆناخی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ماڵپه‌ری فه‌رمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وڕوپا پێكهاته‌ی نمونه‌یی ئه‌م قۆناخه‌ی راگه‌یاند.
یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگی ئه‌ڵمانی كۆنترۆڵی پێكهاته‌كه‌ی كردووه به بوونی چوار یاریزان له پێكهاته‌كه‌دا، له‌به‌رامبه‌ردا هیچ یاریزانێكی ریال مه‌درید بوونیان له پێكهاته‌كه‌دا نییه.
پێكهاته‌كه به‌مشێوه‌یه:
گۆڵپارێز : بێناگلیۆ ( ڤۆلفسبۆرگ)
به‌رگری: بێرنات ( بایرن میونشن)، ریكاردۆ رۆدریگێز (ڤۆلفسبۆرگ)، دانتێ (ڤۆلفسبۆرگ)، لۆكاس هێرناندێز (ئاتلێتیكۆ مه‌درید).
ناوه‌راست: ڤیدال (بایرن میونشن)، فێرناندینۆ (مانچێسته‌ر سیتی)، مۆتا (پاریس سانجێرمان)
هێرشبه‌ر: ماكسیمیلیان ئارنۆلد (ڤۆلفسبۆرگ)، دی برۆین (مانچێسته‌ر سیتی)، سوارێز (بارسێلۆنا).
