يهك مليۆن خاوهن بڕوانامهى بهكالۆريۆس و ماستهر له ئێران بێكارن
سەرۆكی ناوەندی ئاماری ئێران رايگهياند، رێژەی بێكاری لە ئێران بەرزبووەتەوە و زیاتر لە یەك ملیۆن لە دەرچووانی زانكۆ و خاوەن بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەر لە ئێراندا بێكارن.
K24 – ههولێر:
سەرۆكی ناوەندی ئاماری ئێران رايگهياند، رێژەی بێكاری لە ئێران بەرزبووەتەوە و زیاتر لە یەك ملیۆن لە دەرچووانی زانكۆ و خاوەن بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەر لە ئێراندا بێكارن.
عەلی ئازەری سەرۆكی ناوەندی ئاماری ئێران گوتيشى: رێژەی بێكاری لە ساڵی رابردوودا %11 بووە كە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەرز بووەتەوە.
ئەوە لە كاتێكدايە كە محەممەد باقر نەوبەخت، وتەبێژی حكومهتى ئێران، دوێنێ رایگەیاندبوو، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 800 ھەزار كەسی بێكار كە بەدوای كاردا دەگەڕان، ھەلی كاریان بۆ 600 ھەزار كەس رەخساندووە.
لە ئامارەكانی رێژەی بێكاریدا، پارێزگاكانى رۆژههڵاتى كوردستان لە ریزبەندی سەرەوەی ئامارەكاندان و پارێزگای ئیلام و كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستانیش لە یەكەمین پارێزگاكانی ئێرانن لە رووی رێژەی بێكارییەوە.