به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌نه‌ما ئابوورى جيهان به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان كە ناسراوە به په‌ڕه‌كانی په‌نه‌ما، ده‌شێ ببنه شۆكێكی دیكه‌ی ئابووری و سیاسی بۆ هه‌موو جیهان، چونكه هێشتا به‌شێكی كه‌می ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌ره‌تای كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ئابڕووچونانهش ده‌ركه‌وتووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئایسله‌ند بووه یه‌كه‌م قوربانی ئه‌و په‌ڕانه.
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان كە ناسراوە به په‌ڕه‌كانی په‌نه‌ما، ده‌شێ ببنه شۆكێكی دیكه‌ی ئابووری و سیاسی بۆ هه‌موو جیهان، چونكه هێشتا به‌شێكی كه‌می ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌ره‌تای كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ئابڕووچونانهش ده‌ركه‌وتووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئایسله‌ند بووه یه‌كه‌م قوربانی ئه‌و په‌ڕانه.
په‌ڕه‌كانی په‌نه‌ما، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی به‌رپرسانی جیهانیان توشی شۆك كردووه و بۆ یه‌كه‌م جار له رۆژنامه‌ی زود دویچه سانسۆنگی ئه‌ڵمانی ملیۆنان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا كرا، له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو کە کۆمپانیایی مۆساک فۆنسکای بواری ماف و یاسا یارمه‌تی كڕیاره‌كانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و گه‌نده‌ڵی دیكه ئه‌نجام بده‌ن له پێناو خۆ رزگاركردنیان له باج.
ئەو بەڵگەنامانە كه دواجار به پەڕەکانی په‌نه‌ما ناسرا، تێيدا ناوی 12 سەرکردەی دیار‌و 140 سیاستمەداری ناسراوی جیھانی تێدایە، کە خۆیان یان كه‌سه نزیکەکانیان لە دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه تێوه گلاون.
له كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی جیهان تا ئێستا هه‌ریه‌ك له ڤلاديمێر پۆتینی سەرۆکی رووسیا و لیۆنێل میسی یاریزانی ئەرجەنتینی و نەواز شەریفی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و سەرۆک وەزیرانی ئایسلاندا و کەسانی ھەره دیاری ئەو بەڵگەنامانەن.
سیکمۆندۆر گۆنلاکسۆن سەرۆک وەزیرانی ئایسلندا، دوای ئاشکرابوونی گهندهڵیيهكانی دەستی لە کار کێشایەوە، له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هاتووه گۆنلاكسۆنی سەرۆک وەزیرانی ئایسلندا لە ساڵی 2007 لەگەڵ خێزانەکەی بە شێوەیەکی نایاسايی کۆمپانیاییەکی کڕیووە و دواتر لە سەدا 50 ی پشکی خۆی لە کۆمپانیاکە بە ھاوسەرەکەی فرۆشتووە.
به‌شی زۆری گه‌نده‌ڵیه‌كانی ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ئێستا ئاشكرا كراون، له ساڵانی رابردوو ئه‌نجام دراون و هه‌ندێكیان بۆ نزیكه‌ی 40 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كه چه‌ندین کاری گەندەڵی و ساختەکاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و مامه‌ڵه‌كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ئاشکرا کراوە.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئابووری جیھانیان خستۆته ره‌وشێكی نالهبارهوهو فەرەنساش داوای كردوه وڵاتی پەناما بخرێتە لیستی رەشەوە، بەڵام کۆشکی سپی دڵنیایی داوه ئه‌و بەڵگەنامانە مەترسی بۆ سەر ئابووری جیھان درووست ناکات.
پەڕەکانی په‌ناما لە لایەن 370 رۆژنامەنووس لە 80 وڵاتی جیھانه‌وه کاری لەسەر کراوە و تا ئێستاش ناو‌و ناوه‌ڕۆكی به‌شێكی زۆری به‌ڵگه‌نامه‌كانیش ئاشكرا نه‌كراون، به‌پرسانی جیهانیش له چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی زیاتری ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ن كه به په‌ڕه‌كانی په‌نه‌ما ناسراوه.