بڕوا ناكه‌ی ئه‌م تابلۆ ره‌نگاوره‌نگانه به چ ره‌نگێك درووستكراون
K24 - هه‌ولێر:
ماریا بینیێل كۆبۆی وێنه‌كێشی ئیسپانی، فڵچه و تابلۆ و پالێتهكهی وه‌ك وێنه‌كێشه‌كانی دیكه ئاسایی نییه، به‌ڵكو ماریا له تاقیگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان وێنه ده‌كێشێت، ره‌نگه‌كانی به‌كتریان و تابلۆكه‌شی سلایدی شووشه‌یی بازنه و فڵچه‌ی ده‌ستیشی نووكه ده‌رزییه‌كی كانزاییه.
ئه‌و له جیاتی وێنه‌كێشانی سرووشت و گه‌ڕان به‌دوای دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێش، له تاقیگه‌كه‌یدا، به به‌كتریا دیمه‌نی ره‌نگاوره‌نگ ده‌كێشێت، ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌و نه‌خشاندوونی، ته‌نها له ژێر میكرۆسكۆب ده‌بیندرێن.
ماریا له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، له ویلایه‌تی ماساچیۆستسی ئه‌مه‌ریكا، به هاوكاری د. محه‌مه‌د بیركمان، خه‌ریكی گه‌شه‌پێدانی به‌كتریای ره‌نگاوره‌نگ بووه، بۆ ئه‌وه‌ی تابلۆكانی پێ بنه‌خشێنێت و دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشییان پێ بدات.
د. بیركمان ده‌ڵێت: "كاره‌كه هه‌رگیز ئاسان نییه، بیر له‌وه بكه‌وه ئه‌و به‌كتریایانه‌ی له‌و تابلۆ بچووك بچووكانه‌ی به‌كارهێندراون، هه‌ریه‌كێكیان خاسهتێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و ژینگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی پێویسته بۆ گه‌شه‌كردن و هه‌ریه‌كێك له‌وان پێویستی به‌جۆرێكی جیاواز خۆراك هه‌یه، هه‌ندێكیان راسته‌وخۆ ره‌نگییان ناگۆڕێت، به‌ڵكو گه‌وره‌ده‌بن و گه‌شه ده‌كه‌ن، ئینجا گۆڕانكاری به‌سه‌ر رهنگهكانییاندا دێت".
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست
.jpeg)
.jpg)
.jpeg)
.jpg)
.jpeg)
.jpg)
.jpeg)
.jpg)
.jpeg)
.jpg)
.jpeg)
.jpg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)