هه‌نارده‌ی نه‌وتی باشووری عێراق زیادی كردووه
تێكرای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كێڵگه‌كانی باشوور زیادی كردووه بۆ 3 ملیۆن و 449 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا
K24 – ھەولێر:
هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له كێڵگه‌كانی باشوور له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه زیادی كردووه‌و به‌رهه‌می رۆژانه‌ی له 3 ملیۆن و نیو به‌رمیل نه‌وت نزیكبووه‌ته‌وه.
باسم عه‌بدول كه‌ریم جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی باشوور به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، تێكرای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كێڵگه‌كانی باشوور زیادی كردووه بۆ 3 ملیۆن و 449 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌مه‌ش رۆژانه زیاتر له 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه به‌راورد به سه‌ره‌تای مانگی رابردوو.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه تێكرای رۆژانه‌ی هه‌ناركردنی نه‌وت له مانگی ئازاری رابردوو له 3 ملیۆن 300 هه‌زار به‌رمیل كه‌متر بوو، به‌لام له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه نزیك بوه‌ته‌وه له 3 ملیۆن و نیو به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.