ژنان دوای لە دایك بوونی منداڵ ئەگەری توش بوونیان بە خەمۆكی زیاد دەكات
پسپۆڕان رێنوێنی دەدەن كەوا ئەو پێویستە ژنان دوای لە دایك بوونی منداڵ وەرزش ئەنجامبدەن و گوێ لە میوزیك بگرن، لە ماڵەوە خۆیان دەستەمۆنەكەن.
K24 – ھەولێر:
بە گوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی پزیشكانی فەرەنسا دەریانخستووە، ژنان دوای لە دایك بوونی منداڵ ئەگەری توشبوونیان بە خەمۆكی زیاد دەكات.
پزیشكانی فەرەنسا ئاشكرایانكردووە، ژنان لە كاتی دووگیانیاندا بەھۆی گۆڕانی ھۆڕمۆنەكان و گۆرانكاری زۆر دوای لە دایك بوونی منداڵ ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی خەمۆكی زۆر بەھێزە.
ھەروەھا پزیشكانی لێكۆڵینەوەكە دەشڵێن: ئەو ژنانەی لە تەمەنێكی منداڵدا منداڵیان دەبێت، ئەگەری توشبوونیان نە نەخۆشی خەمۆكی زیاترە، بە بەراورد بە ژنانی لە تەمەنی پێگەیشتندا منداڵیان دەبێت.
پسپۆڕان رێنوێنی دەدەن كەوا ئەو پێویستە ژنان دوای لە دایك بوونی منداڵ وەرزش ئەنجامبدەن و گوێ لە میوزیك بگرن، لە ماڵەوە خۆیان دەستەمۆنەكەن.
ھاوكات پسپۆران دەڵێن، گەر ژنان دوای لە دایك بوونی منداڵیان بە ئەنجامدانی ئەو كارانەش باری دەرونیان جێگیر نەبوو، پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن، چونكە زۆربەی جار ژنانی توشبوو بەخەمۆكی ھەوڵی خۆكوژی دەدەن.
توێژینەوەكە لە سەر زیاتر لە 4 ھەزار ژن لە فەرەنسا ئەنجامدراوە.
وەرگێڕان: ش، م سهرچاوه: sante