به وێنه.. كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ببینه
بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانییه له‌ناو ده‌ریا
K24 - هه‌ولێر:
پێشبینی ده‌كرێت، مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ، كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی، بچێته ریزی كه‌شتیگه‌لی ئه‌و وڵاته، كه به گه‌وره‌ترین كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر داده‌نرێت.
ی‌و ئێس ئێس جیراڵد فۆرد (USS Gerald R. Ford) به یه‌كه‌م چه‌شنی نوێی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگڕی سه‌ده‌ی 21 داده‌نرێت.
درێژی ئه‌و كه‌شتییه 1100 پێ ده‌بێت (335 مه‌تر) و كێشی سه‌د هه‌زار تۆنه و به وزه‌ی ناووكی كارده‌كات، تێچووی دروستكردنیشی 13 ملیاری دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
ئامێری پاڵنه‌ری فڕۆكه‌كان له‌و كه‌شتییه‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، له‌جێگای ئامێره هه‌ڵمییه كۆنه‌كان، ئامێری كارۆموگناتیسی به‌كارده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی فڕینی فڕۆكه‌كانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه بدات.
به بوونی ئه‌و كه‌شتییه له كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكا، رێژه‌ی فڕینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رۆژانه 25% زیاد ده‌بێت.
نزیكه‌ی 14 ملیۆن پێ، كێبڵ و وایه‌ر له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا به‌كارهاتووه و یه‌كه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی به یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌شتییه توانای هه‌ڵگرتنی 75 فڕۆكه‌ی ئێف 16ی و زیاتر له 4 هه‌زار و 5 سه‌د كه‌س هه‌یه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)