چۆن پارێزگاری له ددانی منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌ی؟
K24 - هه‌ولێر:
له ته‌مه‌نێكی بچووكی منداڵه‌كه‌ت، پارێزگاری له ددانه‌كانی بكه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو له كلۆربوون و تێكچوونی ددانه‌كان و نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ی ده‌م و ددان رزگاری بێت.
بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێك بگریته‌به‌ر، كه زۆربه‌ی پزیشكانی پسپۆڕی ددان له جیهان، دیاری‌یان كردووه.
- رێگه به منداڵه‌كه‌ت مه‌ده خواردنه‌وه گازییه‌كان بخواته‌وه.

- رۆژانه سێوێك به منداڵه‌كه‌ت بده، چونكه سێ‌و هه‌موو ئه‌و مادانه له‌خۆده‌گرێت كه به‌كتریا و میكرۆبه‌كانی ده‌م و ددان له‌ناوده‌بات و له كلۆربوون ده‌یانپارێزێت.

- دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ت ساڵێكی ته‌واوكرد، هه‌وڵبده به په‌رداخ شیری پێ بده‌ی نه‌ك به مهمه.

- ماده‌ی فلۆراید بۆ ددانی منداڵه‌كه‌ت به‌كاربهێنه، كه له‌ناو هه‌ویری ددان شووشتن هه‌یه و چینی (مینا)ی ددان به‌هێزده‌كات، به‌ڵام به گوێره‌ی رێنماییه‌كان به‌كاریبهێنه، چونكه زۆربه‌كارهێنانی زیان به ددان ده‌گه‌یه‌نێت.
.jpg)
- منداڵه‌كه‌ت هانبده بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاوبخواته‌وه، جیاله‌وه‌ی سوودی بۆ ددان هه‌یه، به گشتی سوودی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ و گه‌شه‌ی جه‌سته هه‌یه.

- هه‌وڵبده رۆژانه 3 په‌رداخ شیر به منداڵه‌كه‌ت بده‌ی.

- منداڵه‌كه‌ت له شیرینی دوور بخه‌وه، هه‌رچه‌نده بۆ سه‌رجه‌م دایك و باوكان كارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام به‌لانی كه‌م ده‌بێته، رێژه‌یه‌كی كه‌م شیرینی بخوات.

- منداڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر سه‌وزه‌خواردن رابهێنه.

- به گوێره‌ی خشته‌یه‌ك رێك‌وپێك منداڵه‌كه‌ت پیشانی پزیشكی ددان بده.
