راسته‌وخۆكانى فه‌يس بووك له‌نه‌خشه‌يه‌كدا ببينه
بزانه رۆژانه ئه‌و خه‌ڵكه خه‌ريكى چين
K24- هه‌ولێر
وه‌كو هه‌ميشه كۆمپانياى فه‌يس بووك، پێشه‌نگه له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه‌ى پێشكه‌ش به ئه‌ندامانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كه‌ى ده‌كات، له نوێترين ئه‌و خزمه‌تگوزاريانه‌شيدا، بريتى بوو له په‌خشى راسته‌وخۆ له په‌يجه‌كانى فه‌يس بووك كه هه‌موو كه‌سٍك زۆر به ئاسانى ده‌توانێ رووداوه‌كانى جيهان به‌شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ بگوازێته‌وه بۆ فه‌يس بووك.
دياره ئه‌و كۆمپانيايه هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش live facebook map بۆ ئه‌ندامانى زيادكردووه، كه ده‌توانن به كليك كردن له‌سه‌رى هه‌موو په‌خشه راسته‌وخۆكانى جيهان له‌سه‌ر نه‌خشه‌يه‌كى جيهانى ببينن.
