فه‌یسبووك ئه‌م جۆره په‌یج و گرووپانه داده‌خات
هۆكاری داخستنه‌كه‌یان روونده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایانگه‌یاند، تا ئێستا چه‌ندین په‌یجییان له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه داخستووه، كه كڕین و فرۆشتنییان به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه‌وه كردووه.
داخستنی ئه‌و په‌یجانه له‌دوای ئه‌وه‌ی هات، دامه‌زراوه‌ی ئێرمامێنت بۆ توێژینه‌وه‌ی چه‌ك، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریسخت، چه‌ندین جۆری چه‌ك له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بۆ فرۆشتن نمایكراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه، سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یجانه داده‌خات كه كڕین و فرۆشتن به چه‌ك ده‌كه‌ن و راپۆرتی دامه‌زراوه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، جگه له چه‌كی بچووك، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، كڕین و فرۆشتن به چه‌كی قورس و سووك و مامناوه‌ند كراوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار مووشه‌كیش نمایشكراوه.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌فرۆشرێن، زۆربه‌یان درووستكراوی ئه‌وروپا، رووسیا و ئه‌مه‌ریكان.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌و كڕین و فرۆشتنانه زۆربه‌ی له گرووپه نهێنی و داخراوه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌نجامده‌درێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌یسبووك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا، داوا له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه ده‌كه‌ن، ئه‌و گرووپ و په‌یجانه ریپۆرت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دایانبخه‌ن.