سه‌یرترین حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له سعوودیه
به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ژن و پیاوه‌كه‌یه و ژنه‌كه له رێگه‌ی یوتیوبه‌وه به‌گریانه‌وه په‌نا بۆ شای وڵات ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
كه‌یسێكی جیابوونه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ری سعوودی، مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه له‌و وڵاته، به‌و پێیه‌ی كه جیابوونه‌وه‌كه به بێ ره‌زامه‌ندی و ئاگاداری ئه‌و دوو هاوسه‌ره بووه.
دادوه‌ری دادگای عه‌یینه‌ی باكووری سعوودیه، بڕیارێكی سه‌ره‌تایی، بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له (عه‌لی بن عه‌باد قه‌ره‌نی) و (مه‌ها ته‌میمی) ده‌ركردووه.
ئه‌و بڕیاره‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌ك بووه كه له‌لای مامه‌كانی ژنه‌كه تۆماركراوه و له سكاڵاكه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه "ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌ك گونجاو نین".
رۆژنامه‌ی "هافینگتۆن" بڵاویكردووه‌ته‌وه، راوێژكاری وه‌زاره‌تی دادی سعوودیه رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌گونجانی بنه‌ماڵه، ناكرێت ئه‌و دوو هاوسه‌ره له یه‌كدی جیاببنه‌وه، به‌و پێیه‌ی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای "نه‌گونجانی ئایین" جیاده‌بینه‌وه.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره سعوودیه، سوورن له‌سه‌ر پێكه‌وه‌یان و ده‌ڵێن وا به‌ئاسانی دهسبهرهداری یه‌كدی نابین و رێگه یاساییه‌كانی ده‌گرینه‌به‌ر.
مه‌ها ته‌میمی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به گریانه‌وه باس له‌وه ده‌كات، له‌لایه‌ن مام و خاڵه‌كانی ئازاردراوه و ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده دایك و باوكم له ژیاندا مابوون، به‌ڵام وه‌كو هه‌تیوێك ژیانم به‌سه‌ر بردووه".
عه‌لی بن عه‌باد قه‌ره‌نی، سه‌ربازی سوپای سعوودییه و به گوێره‌ی قسه‌كانی ژنه‌كه، له ئێستادا وه‌ك سه‌ربازی سعوودیه به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی "عاصفة الحزم" ده‌كات له یه‌مه‌ن.
مه‌ها ته‌میمی، به گریانه‌وه داوا له شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودیه ده‌كات، به‌هانایانه‌وه بچێت و له‌و نه‌هامه‌تییه رزگارییان بكات.