ماشە و ورچەكە یەكێكە لە 10 پڕبینەرترین زنجیرە كارتۆنییەكانی جیھان

ماشە و ورچەكە لە 120 وڵاتدا ھەواداری ھەیە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/564750e7-52f1-4cb9-bdb9-fcf97f3209e1/soft-misha-%20carton.ism/manifest

 

K24 – ھەولێر:

زنجیرەی كارتۆنی ماشە و ورچەكە یەكێكە لە پڕبینەرترین زنجیرەی كارتۆنیی لە جیھاندا و لە 120 وڵاتدا سەیر دەكرێت لەگەڵ ئەوەی زۆر بەئاسانی منداڵان لەبەر تەلەڤزیۆندا سەیری دەكەن، بەڵام تێچووی ئەو زنجیرە كارتۆنییە زۆرە و زیاتر لە 100 شارەزا لە ھونەری وێنە جوڵاوەكان رۆژانە كاری لەسەر دەكەن تا زنجیرەیەك دروستبكەن.

ئەندرێ بێلیاێڤ،  شارەزا لە ھونەری وێنە جوڵاوەكان دەڵێت: " ئێمە دەبێت گرتە نوێكانمان لە گۆشەنیگای جیاوازەوە دروستبكەین بۆ ئەوەی ھەربەخۆشی و سەرنجڕاكێش لای منداڵان بمێنێتەوە، تا منداڵان ده‌یان یان سەدان جار تەماشای بكەن، ئەمە لەبەرئەوەیە منداڵ حەزدەكات بەردەوام زنجیرەی كارتۆنی‌ ببینێت".

ستێفان شێرباكۆف ھەواداری ماشە و ورچەكە گوتی:" من حەزم لە بیرۆكەی كارتۆنەكەیە، چونكە ماشه‌ وەك من شێتە، كە تەماشای دەكەم، خۆم دێتەوە بیر ماشە پێكەنیناوی و سەرشێت و ئەرێنی و زۆر چالاكە".

ڤالێریا بایكۆڤە ھەواداری ماشە و ورچەكە: " ئەو كارتۆنە ھەواداری زۆری ھەیە، چونكە سادە و پێكەنیناوی و زۆر بە باشی وێنەكان كێشراون من زۆر بە گرافیكەكەی سەرسامم".

زنجیرەی ماشە و ورچەكە لە 2009 لە رووسیادا بەرھەمھێنراوە، ئێستا لە 120 وڵاتی جیھاندا دەبینرێت، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی یوتوبیشدا یەكێكە لە 10 پڕ بینەرترین زنجیرە كارتۆنییەكانی جیھان.