یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان دیاری كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، خالید مووسای راهێنه‌ری یانه‌ی گاره‌ی به یاریده‌ده‌ری (خه‌سرۆ گورون)ـی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان دیاریی كرد، كه بڕیاره سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفای 2016.
خالید مووسا وه‌رزی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی یانه‌كه‌دا، توانی یانه‌ی گاره بۆ خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان سه‌ربخات، ئه‌مساڵیش یانه‌كه‌ی له خولی نایاب هێشته‌وه.
خالید مووسا، یاریده‌ده‌ری نوێی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دوێنێ پێش یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و دهۆك سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان پێێ ڕاگه‌یاندووه كه به یاریده‌ده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دیاری كراوه.
بڕیاره له 28/5ـی ئه‌مساڵ پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفای 2016 له هه‌رێمی ئه‌بخازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیا به به‌شداریی 12 هه‌ڵبژارده به‌ڕیوه ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان سه‌رووی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرتووه، یه‌كه‌مین یاریی خۆشی له رۆژی 30/5/2016 له كات 8:00ـی شه‌و به كاتی كوردستان له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سكیزیلاند ئه‌نجام ده‌دات.