سويسرا: هه‌ر بانكێك مامه‌ڵه‌ى ناياسايى كردبێت سزا ده‌درێت

دەستەی چاودێری دارایی سویسری رایگەیاند، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە بانكەكانی سویسرا دەكەین و ھەوڵیش دەدەین ئەوبانكانەی كاریان لەگەڵ كۆمپانیاكانی پەنەمادا كردووە بیاندەینە دادگا.

K24 – هه‌ولێر:

دەستەی چاودێری دارایی سویسری رایگەیاند، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە بانكەكانی سویسرا دەكەین و ھەوڵیش دەدەین ئەوبانكانەی كاریان لەگەڵ كۆمپانیاكانی پەنەمادا كردووە بیاندەینە دادگا.

دەستەی چاودێری دارايی سویسرا رایگەیاند ، لەكاتی بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامەكانی پەنەما، كەناوی چەندان بانكی جیھانی تێدابوو، ئێمەش رێوشوێنی توندمان بەرامبەر بانكەكانی سویسرا گرتووه‌تەبەر و چاودێرییان دەكەین.

دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ، دەمانەوێت بزانین چ بانكێكی سویسری مامەڵەی نایاسایی لەگەڵ كۆمپانیاكانی پەنەمادا ھەبوەو تاچەند كاری نایاسایی بۆ كۆمپانیاكان كردووە ، لەھەمانكاتدا پێویستە یەكێتی ئەوروپا یاخود رێكخراوی ھاریكاری ئابووری و پەرەسەندن ھەوڵبدەن رێنمایی بەسەر بانكەكاندا بڵاوبكەنەوە.

سویسرا گەورەترین ناوەندی داراییە لە جیھان و لەساڵی 2014 بڕی 2 ترلیۆن و 500 ملیار دۆلاری لەبانكەكاندا ھەبووە.