قه‌ته‌ر: ده‌بێت هه‌ناردنى نه‌وت سنووردار بكرێت

وەزارەتی وزەی قەتەری رایگەیاند، بانگهێشتى وڵاتانی ھەناردەكاری نەوتيان كردووە، كە لە كۆبونەوەی 17 ئەم مانگە ئامادەبن

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی وزەی قەتەری رایگەیاند، بانگهێشتى وڵاتانی ھەناردەكاری نەوتيان كردووە، كە لە كۆبونەوەی 17 ئەم مانگە ئامادەبن و تا ئێستا 16 وڵات ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ به‌شداربوون له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌.

وەزارەتی وزەی قەتەری لەبەیاننامەیدا بڵاویكردەوە، بانگهێشتى فەرمیمان بۆ وڵاتانی ئەندام و نائەندام لە رێكخراوی ھەناردەكاری نەوت ناردووە، كە بەشداربن لە كۆبوونەوەی 17 ئەم مانگە كە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی سنورداكردنی بەرھەمھێنانی نەوت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه‌، كاتی ئەوە ھاتووە چارەسەێك بۆ ئەو قەیرانە داراییە كە دووچاوری جیھان بووه‌تەوە بدۆزینەوە و لەھەمانكاتدا بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت پێویستە وڵاتان ھەناردەی نەوت سنوردار بكەن و تا ئێستا 16 وڵات رەزامەندیان دەربڕیوە بەشداری كۆبونەوەكە بن.