بۆ كڕينى رۆن عێراق پشت له توركيا و روو له ميسر ده‌كات
عێراق ده‌یه‌وێت به‌شه رۆنی خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان له رۆنی توركیه‌وه بگۆڕێت بۆ رۆنی میسری.
K24 – هه‌ولێر:
عێراق ده‌یه‌وێت به‌شه رۆنی خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان له رۆنی توركیه‌وه بگۆڕێت بۆ رۆنی میسری.
به هۆى ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، به‌غدا ده‌یه‌وێت كه‌متر كه‌ل و په‌لی توركی هاورده بكات، بۆ ئه‌وه‌ش شاندێكی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی قاهیره ده‌كات بۆ كڕین و دابینكردنی رۆنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌مى رابردووه‌وه و به هۆى كاریگه‌ری هاتنی هێزێكی سوپای توركیا بۆ نزیك شاری موسڵ په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی توركیا و عێراق تێكچوون و به‌وه‌ش به‌غدا ده‌یه‌ویت كه‌مترین به‌رهه‌می توركی هاورده بكات.