ئاستى قه‌رزى ئه‌ڵمانيا كه‌مده‌بێته‌وه
به گویره‌ی دوایین داتاكان، ئاستی قه‌رزی گشتی ئه‌ڵمانیا كه‌مبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه هاوكۆك بێت له‌گه‌ڵ یاساكانی ئه‌وروپا.
K24 – هه‌ولێر:
به گویره‌ی دوایین داتاكان، ئاستی قه‌رزی گشتی ئه‌ڵمانیا كه‌مبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه هاوكۆك بێت له‌گه‌ڵ یاساكانی ئه‌وروپا.
گۆڤاری دیرشبیگلی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئاستی قه‌رزی گشتی ئه‌ڵمانیا له كه‌میداوه و پێشبینیده‌كرێت تا 2023 ئاستی ئه‌و قه‌رزانه به رێژه‌ی لەسەدا 60 كه‌مببنه‌وه.
گۆڤاركه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دابه‌زینی ئاستی قه‌رزه‌كان زۆر خێراتر بووه له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێ كراوه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌ڵمانیا چاوی له‌وه‌یه قه‌رزه‌كانی زیاتر نه‌بن له‌وه‌ی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا دیاریكردوون.
ئاستی گشتی قه‌رزه‌كانی سه‌ر ئه‌ڵمانیا 2 ترلیۆن و 200 ملیار یۆرۆیه، به‌وه‌ش ئه‌و وڵاته ده‌بێته یه‌كێك له قه‌رزداترین وڵاتانی جیهان.