ئه‌م ساڵ ناوه‌ندى ژماره‌يى نرخى نه‌وت 40 دۆلار ده‌بێت
سندوقی نه‌ختینه‌ی عه‌ره‌بی پێشبینی خۆی راگه‌یاند، به‌وه‌ی ناوه‌ندی نرخه‌كانی نه‌وت بۆ ساڵی 2016، 40 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سندوقی نه‌ختینه‌ی عه‌ره‌بی پێشبینی خۆی راگه‌یاند، به‌وه‌ی ناوه‌ندی نرخه‌كانی نه‌وت بۆ ساڵی 2016، 40 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت هه‌روه‌ها دۆخی ئابووری وڵاتانی تازه گه‌شه‌كردوو هه‌روه‌ها وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له ساڵی رابردوو باشتر نابێت.
سندوقی نه‌ختینه‌ی عه‌ره‌بی له دوایین راپۆرتی خۆییدا بۆ مانگی ئازار، ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه پێشبینی ئه‌وه ناكرێت نرخی نه‌وت بگاته‌وه سه‌روی 60 دۆلار، چونكه ئه‌گه‌ری زۆره به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی به‌ردی جارێكی دیكه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌نه‌وه، بۆیه پێده‌چیت نرخی نه‌وت له ئاستی ئێستایدا بمێنێته‌وه له ده‌وروبه‌ری 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به چه‌ند گرفتێكی دیكه‌ی ئابووری كردووه كه بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ستانه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتدا، له‌وانه لاوازی ئه‌دای ئابووری وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردوو و داكشانی چالاكی بازرگانی جیهانی ئه‌وه‌ش هاتنی سه‌رمایه‌ی بۆ وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردوو كهمتركردووهتهوه.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه له به‌رامبه‌ردا ئابووری وڵاتانی پێشكه‌وتوو سودمه‌ندبوون له‌م دۆخه ئابوورییه‌ی جیهان به‌تایبه‌تی داكه‌وتنی نرخه‌كانی نه‌وت.
له ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاردا به ئاسانی به‌و خێراییه به‌رزنابێته‌وه، سعودیه ده‌یه‌وێت كه‌متر پشت به داهاتی نه‌وت ببه‌ستێت.
رۆژنامه‌ی زه ۆڵ سترتیت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی پێشتر ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه سعوودیه له رێگه‌ی شازاده‌ی جێنشینه‌وه موحه‌ممه‌د بن سه‌لمان، نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئابووری سعودیه كه‌متر پشت به نه‌وت ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ش وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی كارا ده‌كه‌ن و به‌شێك له پشكه حكومیه‌كان و پشكی كۆمپانیای ئارامكۆ ده‌فرۆشێت.