لە توركیا نزیكەی ھەزار و 500 جۆری ترێ بەرھەم دەھێنرێت

"لە قەدێكدا دوو جۆر ترێ و دوو جۆر تام و دوو جۆر رەنگ تایبەتمەندەی ھەرە سەرەكی بەرھەمەكان بەرھەم دەھێنرێت"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6ffcbf1d-0da0-46fe-9bbd-fda768921ab8/Turkya%20Zyadkrdny%20Tre.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

لەپەیمانگایەكی كشتوكاڵی ناوچەی تەكیرداغی توركیا دا،  42 ساڵە جۆرەكانی ترێی داواكراو زیاد دەكرێن و په‌ره‌یانپێده‌درێت، لەھەمانكاتدا بەنێو ئەو وڵاتەدا بڵاو دەكرێنەوە، لە ئێستا دا نزیكەی ھەزار و پێنج سەد جۆری ترێ له‌ سەرتانسەری توركیادا بەرھەم ده‌هێنرێت.

ئونور ئەرگۆنول، سەرۆكی بەشی چاكسازی گەنەتەتیك لەپەیمانگای لێكۆلینەوەی باغداری تەكیرداخ دەڵێت: "ئەو پڕۆژەیە لەساڵی1974 دامەزراوە،  لە سەرتای ئەم ساڵ تا ئێستا10 جۆر ترێمان بەرھەم ھێناوە، لەو دوا مانگەشدا 7 جۆری دیكەمان لەبەر دەستدان، ھێندێكیان سێ ساڵە قسەمان لەسەر كردوون، بەڵام ئێستا بەلەبەر چاوگرتنی ئاستی داواكاری بۆ سەر سوفرەكان لەزیاد بووندایە بۆیە مانگێكە دەستمان پێكردووە، بەتایبەت رەشی بێ دەنك، بەتایبەتی جۆرێكی ھەیە كە تایبەتمەندی ئەوەیە زوو پێ دەگا، 4 جۆری دیكە بێ دەنكن و 2 جۆری بەدەنكن، چەند جۆرێكی دیكە ھەن ئەندامن لە لیستەكەماندا بەڵام جارێ بڕیاری جێ بەجێكردنیان بۆ دەرنەچووە، كارەكانی لێكۆلینەوە لەئاستی داواكاریان تەواو نەبووە، دەزگاكەمان ھەموو جۆرە ترێ كانی تازە و داواكرا بە توركیادا بڵاودەكاتەوە، ئەوەش بەگوێرەی داواكاریە".

دوای ئەوەی ئەو شتلە مێوانە لەژورێكی تایبەتی ئامادەكراوا دا ھەڵدەگیرێن تا ئامادەی چاندن دەبن، لەو ژورەشدا ڕۆژانە چاودێری گەشەی لقەكان دەكرێت، پاشان چەند نموونەیەكیان لێ دەچێنن و چاودێریەكی چڕی چەندایەتی و چۆنایەتی بەرھەمەكە دەكرێت.

لەقەدێكدا دوو جۆر ترێ و دوو جۆر تام و دوو جۆر رەنگ تایبەتمەندەی ھەرە سەرەكی بەرھەمەكانی ئەو تاقیگەیەن، دوای ئەوەی لەو كێڵگانەدا دڵنیادەبن لەچۆنایەتی بەرھەمەكانیان ئەوجا ھەناردەی شوێنە دورە دەستەكانی دیكەی توركیا دەكرێن