ئه‌م 10 ئامۆژگارييه له مه‌ترسى شێرپه‌نجه ده‌تپارێزن
زانايانى سه‌ر به رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانى به‌م دوايانه رێبهرێكيان بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بڵاوكرده‌وه، كه 10 ئامۆژگارى سه‌ره‌كى له خۆ گرتووه.
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى سه‌ر به رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانى به‌م دوايانه رێبهرێكيان بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بڵاوكرده‌وه، كه 10 ئامۆژگارى سه‌ره‌كى له خۆ گرتووه.
دكتۆر يواكيم شويتز، كه سه‌رۆكايه‌تى تيمى زانايانى كردووه، رايگه‌ياند، ئه‌و ئامۆژگارييانه رێگهخۆشدهكهن بۆ گۆڕينى ره‌فتارى تاك له پێناو دووركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسييه‌كانى تووشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه.
ئامۆژگارييهكان:
1.ده‌ست له جگه‌ره كێشان هه‌ڵبگره و هيچ جۆره تووتنێك به‌كار مه‌هێنه.
2.هه‌وڵبده ماڵه‌كه‌ت و ژينگه‌ى ده‌وروبه‌رت ياخود شوێنى ئيشكردنت به بێ جگه‌ره‌كێشان و دووكه‌ڵ بێت.
3.دووربكه‌ره‌وه له خواردنه‌وه‌ى مادده‌ى كهولى و باش‌ترين شت ئه‌وه‌يه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه نهيخۆيتهوه.
4.هه‌وڵبده كێشى جه‌سته‌ت هاوسه‌نگ بێت.
5.رۆژانه چالاكى جه‌سته‌يى ئه‌نجامبده و وه‌رزش بكه.
6.هه‌وڵبده له ده‌رمانخواردن دووربكهويتهوه و زۆرتر سه‌وزه و ميوه بخۆ و ئه‌و خواردنانه‌ى گه‌رمۆكه‌يان زۆره لێيان دووربه، به تايبه‌تى گۆشت و ئه‌و خواردنانه‌ى خوێيهكى زۆريان تێدايه.
7.خۆت به دوور بگره له خۆدانه به‌ر تيشكى رۆژ به شێوه‌يه‌كى زۆر و له كاتى ناوه‌ختدا، به تايبه‌تى پێويسته منداڵان له‌و حاڵه‌ته بپارێزرێن. هه‌وڵبده بۆ ئهسمهربوون خۆت نهدهيه به‌ر تيشكى خۆر.
8.له‌دايكبوون باشتر وايه له رێگه‌ى سرووشتييهوه بێت، چونكه مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌سه‌ر دايكه‌كه درووست نابێت له داهاتوودا.
9.هه‌وڵبده خواردنى منداڵه‌كانت رێكبخه‌يت، بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له مه‌ترسى توشبوون به نه‌خۆشيى ڤايرۆسى جگه‌ر. له جۆرى (بى)، كه زۆرتر تازه لهدايبكوون ده‌گرێته‌وه.
10.پشكنينى پزيشكى بۆ خۆت ئه‌نجام بده بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيابيتهوه له سه‌لامه‌تى تهندرووستيت. به تايبه‌تى ژنان پێويسته ناو به ناو پشكنين بۆ سينگيان بكه‌ن، به مه‌به‌ستى دڵنيابوون له تووش نهبوونيان به شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك، ياخود شێرپه‌نجه‌ى گه‌رووى منداڵدان.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز
و:ئ.هـ