كریستیانۆ باسی چۆنیه‌تی بڕینی به‌ربه‌ستی ڤۆڵفسبورگ ده‌كات
ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا داوای له هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌كات پشتگیرییه‌كی بێوێنه له تیپه‌كه‌یان بكه‌ن و به‌درێژایی یارییه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتن یاریزانه‌كان بجووڵێنن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له په‌یامێكدا كه له ماڵپه‌ری The Guardianـی بریتانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كان بیانه‌وێت به‌ربه‌ستی ڤۆڵفسبورگ ببڕن پێویسته به دریژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر پێشكه‌ش بكه‌ن.
كریستیانۆ هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه هانده‌ران یاریگه پڕ له دروشم و ئاهه‌نگی خۆشی بكه‌ن، راشیگه‌یاند شه‌وی سێشه‌ممه ده‌بێته كاتێكی سیحراوی بۆ هانده‌ران و یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید.
رۆناڵدۆ ده‌شڵێت: ئێمه خاوه‌نی راهێنه‌رێكی باشین، بۆیه پێویسته هه‌ر 11 یاریزانه‌كه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وین، گه‌شبینیشم كه ده‌توانم یانه‌كه‌مان به هێزێكی زۆره‌وه بگه‌ڕێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ بكات، یانه‌ی شاهانه پێویستی به جیاوازی 3 گۆڵ هه‌یه تا بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕین بپه‌ڕێته‌وه.