به ڤیدیۆ...هێزی لیسته‌ر سیتی، شرۆڤه و خستنه‌ڕووی شۆكترین رووداوه مێژووییه‌كان له ئه‌مڕۆی وه‌رزش ببینه
له ئه‌مڕۆی وه‌رزشی كوردستان24 به ئینفۆگرافیك و ڤیدیۆ چه‌ندان بابه‌تی ناوازه و سه‌رنجڕاكێش خراوه‌ته ڕوو، كه تێیدا سۆران لوقمان به‌رپرسی دیسكی وه‌رزشی میوانه له ستۆدیۆ و شرۆڤه‌ی هێزی لیسته‌ر سیتی ده‌كات و باس له چه‌ندان لایه‌نی شاراوه‌ی پشت سه‌ركه‌وتنه‌كانی لیسته‌ر سیتی ده‌كات كه سه‌رلیستی پرێمه‌ر لیگی گرتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی رووماڵه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌رزشی كوردستان24 مانشێتی زۆربه‌ی رۆژنامه ناسراوه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌خرێته‌وه ڕوو، هه‌ڵبه‌ت باس له شۆكترین ڕووداوه مێژووییه‌كانی وه‌رزشی جیهان ده‌كرێت.