یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتایی هات
یانه‌ی سێمێل ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد و هه‌ڵه‌بجه‌ش مانه‌وه‌ی مسۆگه‌ر كرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه جیاجیاكانی كوردستان كۆتایی به قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان هات، ناونیشانی یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان و ئه‌و یانه‌یه‌ی كه دابه‌زی به‌دیار كه‌وت.
یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه بۆ ئه‌م یارییه وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ری پێشووی له یانه‌ی شێروانه‌وه گه‌ڕانده‌وه و فریای یانه‌كه‌ش كه‌وت و به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ئاكرێ مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد.
یانه‌كانی گازی باكوور، سیروانی نوێ و كۆیه كه سه‌رووی كۆمه‌ڵه‌كانیان گرتبوو، به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی پێشكۆتایی خوله‌كه سه‌ركه‌وتن.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش وه‌ك باشترین دووه‌م خۆی گه‌یانده قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕین.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یارییه‌كانه:
گازی باكوور 1 ـ 1 سه‌وره
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 2 ـ 0 ئاكرێ
ئاشتی 1 ـ 0 سۆران
شه‌هیدان 0 ـ 0 ئاڵتون كۆپری
ده‌ربه‌ندیخان 0 ـ 1 كۆیه
خاك 0 ـ 0 پ.سلێمانی
خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 به به‌شداریی 15 یانه كه به‌سه‌ر 3 كۆمه‌ڵه دابه‌ش كرا بوون به‌ڕێوه ده‌چێت.