یانه ڤالێنسیا یاریزانه جه‌زائیرییه‌كه‌ی سزا دا
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردووه
یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی به فه‌رمی سوفیان فیگۆلی یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌زائیری سڕكرد، له ماوه‌ی داهاتووشدا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه ده‌كرێت به بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانن كه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه ده‌كرێت و یاریزانه‌كه راده‌گرن تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی رێكه‌وتنێكی نێوان فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ده‌سته‌ی یانه‌كانی لیگا.
دوای یارییه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر لاس پالماس فیگۆلی گه‌شتی كردووه بۆ پاریس له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دابینكردنی بلیتی فرۆكه، به‌ڵام له كاتی دیاركراودا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده یانه‌كه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌م رووداوه نه‌كردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ئه‌مه به‌هۆكاری راگرتنه‌كه‌ی ده‌زانن.
گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه 26 ساڵیه له كۆتایی وه‌رز له‌گه‌ڵ ڤالێنسیا ته‌واو ده‌بێت و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به ئینته‌رمیلانی ئیتاڵییه‌وه بكات.