WFP: بارودۆخی خۆراكی هاووڵاتیانی فه‌لوجه زۆر جێگای نیگه‌رانییه
"هێشتا نرخی خۆراك(له فه‌لوجه) زۆر به‌رزه"

K24 – هه‌ولێر:
له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند بارودۆخی خۆراكی نزیكه‌ی 60 هه‌زار هاووڵاتی گه‌مارۆدراو له فه‌لوجه زۆر جێگای نیگه‌رانییه.
راپۆرته‌كه‌ی WFP گوتی: "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئابلووقه له فه‌لوجه بۆ سێیه‌م مانگ له‌سه‌ر یه‌كتر..هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ باشبوون له مانگی ئادار تۆمار نه‌كراوه".
ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر گوتی: "نرخی خۆراك هێشتا زۆر به‌رزه، ئهمبارهكانیش له فرۆشگا‌كان و ماڵانیش ده‌ستیپێكردووه ته‌واو بێت".
پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی روونیشیكرده‌وه: "له مانگی ئاداری رابردوو نرخی ئارد شه‌ش ئه‌وه‌نده به به‌راورد به مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو زیاتربووه".
له 7 ئه‌م مانگه‌ش رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچ داوای له هێزه‌كانی عێراق كرد رێگا بده‌ن یارمه‌تییه‌كان بنێردرێنه ناو فه‌لوجه.
له راپۆرتێكدا هیومه‌ن رایتس وۆچ گوتی: "دانیشتوانی فه‌لوجه له گژ و گیا شۆربا ئاماده ده‌كه‌ن و له بری گه‌نمیش ناووكی خورما ده‌هاڕن بۆ ئه‌وه‌ی نانی لێوه دروستبكه‌ن".
راپۆرتی هیومه‌ن رایتس وۆچ زیاتر گوتی: "ئه‌گه‌ر خۆراك ده‌ستبكه‌وێت، به نزیكه‌ی 50 ئه‌وه‌نده‌ی نرخی ئاسایی ده‌فرۆشرێته‌وه".
له سه‌ره‌تای 2014 چه‌كدارانی رێكخراوی داعش فه‌لوجه(50 كلم رۆژئاوای به‌غدا) كۆنـتڕۆڵكرد، له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه ئه‌و شاره به شێوه‌یه‌كی نیمچه ته‌واو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق له سوپا و پۆلیس و چه‌كدارانی شیعه (كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت) به پشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا گه‌مارۆدراوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح