قه‌یرانی دارایی پڕۆژه‌كانی به نزیكه‌ی 300 ملیار دینار له پارێزگای هه‌ولێر وه‌ستاندوه
"له سه‌ره‌وه‌ی 60% له پارێزگای هه‌ولێر ته‌نها وه‌به‌رهێنان هه‌بووه"
K24 – هه‌ولێر:
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ كوردستان24 گوتی: "به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه رووبه‌ڕوی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، پڕۆژه‌كانی پارێزگای هه‌ولێریش تووشی وه‌ستان بووه، بۆئه ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه ئێستا راوه‌ستایه نزیكه‌ی 300 ملیار دینار ده‌بێت".
نه‌وزاد هادی گوتیشی: "چونكه به‌شێك له‌و پڕۆژانه كه له چوارچێوه‌ی پهرهپێدانبووه هی ساڵه‌كانی پێشووتریش بووه، كه پاره‌كانیان ته‌دویر كرایه به‌ڵام پڕۆژه‌كان ته‌واو نه‌بوونه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی دوایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه بڕیاریاندا هه‌ر به‌ڵێنده‌رێك كه نه‌توانێت به پێی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ده‌توانێت كۆتایی به كاره‌كانی خۆیان بینن".
روونيشيكرده‌وه: "بۆیه به‌شێك له‌و پڕۆژانه هه‌ر له ئێستا دهستپێكرایه كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی دێتن به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ به‌ڵێنده‌ره‌كان دایناوه".
پارێزگاری هه‌ولێر زیاتر گوتی: "ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌یه كه له سنووری هه‌رێمی كوردستان چ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانه كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چ له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانه یان هه‌تا له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌وته، هه‌موویان راوه‌ستاون".
ئه‌وه‌شی گوت: "له چوارچێوه‌ی وه‌به‌رهێنان كه له كوردستان و به حوكمی ئه‌وه‌ی كه هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بووه، له كۆی گشتیی نزیكه‌ی 42 ملیار دیناری وه‌به‌رهێنان، 24 ملیار دینار له هه‌ولێر بووه، واته له سه‌ره‌وه‌ی 60% له پارێزگای هه‌ولێر ته‌نها وه‌به‌رهێنان هه‌بووه".
ئاشكراشیكرد: "ئه‌مه په‌یوه‌سته به خودی وه‌به‌رهێنه‌ر خۆیان بڕیارده‌ده‌ن له كوێ وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له ههولێربی یان له سلێمانی بی یان له دهۆك بێتن، له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی خۆیان ئه‌و شوێنه هه‌ڵده‌بژێرن، بۆیه هه‌ر خۆیان بڕیاریانداوه وه‌كو كه‌رتی تایبه‌ت كه گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بووه".
ئا: په‌یامنێری كوردستان24
م.ح