زیدان، كاسێمیرۆ به كلیلی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی ده‌زانێت
پێیوایه به‌هۆی ئه‌و یاریزانه‌وه ریال مه‌درید ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوونی زۆره
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كه بڕیاره له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له چامپیۆنز لیگ یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی ڤۆڵفسبورگی ئه‌ڵمانیا بكات، زینه‌دین زیدان ناوه‌ڕاستكارێكی یانه‌كه‌ی به كلیلی سه‌ركه‌وتنی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌زانێت.
زیدان له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی له ڤۆڵفسبورگ بباته‌وه، چونكه خاوه‌نی یاریزانێكی هاوشێوه‌ی كاسێمیرۆیه.
زیدان ده‌ڵێت: هه‌میشه كاسێمیرۆ هاوسه‌نگی ئێمه ڕاده‌گرێت، ئه‌و كاتێك تۆپی لایه، زۆر ژیرانه بیر ده‌كاته‌وه پاشان به ئاراسته‌ی یاریزانێكی هاورێی تۆپه‌كه ده‌نێرێت.
كاسێمیرۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2013 له یانه‌ی ساوپاوڵۆ به شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له یانه‌كه مایه‌وه، وه‌رزی رابردوویش به شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ده‌كرد، به‌ڵام له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه گه‌ڕایه‌وه ریزه‌كانی مێرنگی.