نرخی بلیته‌كانی لیسته‌ر سیتی ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵی تۆمار كرد
له ماڵپه‌ری Telegraphـی بریتانیادا هاتووه كه له ماوه‌ی ته‌نیا 90 خولهك گشت بلیته‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاریگه‌ی (وۆڵكهرز) كه تایبه‌ته به یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه فرۆشراوه، له بازاڕی ڕه‌شیش نرخی بلیته‌كان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد، ته‌نانه‌ت دووانه‌یه‌ك گه‌یشتۆته زیاتر له 15 هه‌زار پاوه‌ند.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، نرخی بلیتی هه‌ر ئامادهبووییهك له یارییه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیسته‌ر سیتی كه له نێو یاریگه‌ی خۆی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن یاریی كردووه گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 10 هه‌زار یۆرۆ.
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له ئێستادا به 72 خاڵ سه‌رلیستی پرێمه‌ر لیگی گرتووه و به جیاوازی 7 خاڵ له یانه‌ی تۆتنهامی خاوه‌ن خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دووره.