ته‌رمى ئه‌و سه‌ربازه‌ى له سووريا كوژرابوو گه‌ڕێندرايه‌وه ئێران
ئه‌و سه‌ربازه ئێرانييه‌ى له سووريا كوژرا، يه‌كه‌م سه‌ربازى سوپاى نيشتيمانى ئێران بوو، كه له شه‌ڕى سووريادا بكوژرێت و ته‌رمه‌كه‌ى گه‌ڕێندرايه‌وه ئێران و له مه‌راسيمێكدا ئه‌سپه‌رده‌ى خاك كرا.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و سه‌ربازه ئێرانييه‌ى له سووريا كوژرا، يه‌كه‌م سه‌ربازى سوپاى نيشتيمانى ئێران بوو، كه له شه‌ڕى سووريادا بكوژرێت و ته‌رمه‌كه‌ى گه‌ڕێندرايه‌وه ئێران و له مه‌راسيمێكدا ئه‌سپه‌رده‌ى خاك كرا.
رۆژی سێشەممە 12ی نیسان تەرمی یەکەم کوژراوی سوپاى نيشتيمانى ئێران لە تێکهەڵچوونەکانی سوریا، لە شاری شهریار بەخاک سپێردرا.
بە گوێره‌ى هەواڵی ئاژانسەکانی کۆماری ئیسلامیی، موجتەبا یەدوڵڵاهی یەکەم کوژراوی سەر بە هێزەکانی سوپايه کە لە سووریا کوژراوە.
دەیان پاسداری ئێرانی لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا کوژراون و دوو هەفتە لەمەوبەر هێزی سوپاى ره‌سميش یەکەیەکی کۆماندۆی بۆ پشتگیریی بەشار ئەسەد رەوانەی سووریا کرد.
کۆماری ئیسلامیی ئێران خاوەنی دوو هێزی سەربازیی ئەرتەش و سوپای پاسدارانە، ئەرتەش کە خاوەنی هێزەکانی وشکانی، دەریاوانی و فڕۆکەوانییە، لەسەردەمی حکوومەتی پاشایەتییەوە دامەزراوە و سوپای پاسدارانیش کە خاوەنی ئەم سێ هێزە جیاوازەیە، دوای سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی بە سەر حکوومەتی پاشایەتیدا، شانبەشانی ئەرتەش لە بواری سەربازیدا چالاکە.