يه‌ك مليار دۆلار بۆ بودجه‌ى به‌رگرى ئێران زياد ده‌كرێت
به هۆى شه‌ڕى سوورياوه خه‌رجييه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران زياتر بوون و بۆ به‌رده‌واميدان به پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئێران له ده‌ره‌وه‌ى سنوور
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى شه‌ڕى سوورياوه خه‌رجييه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران زياتر بوون و بۆ به‌رده‌واميدان به پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئێران له ده‌ره‌وه‌ى سنوور، ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران يه‌ك مليار دۆلارى ديكه‌ى خسته سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى.
به گوێره‌ى راى شاره‌زايانى ئابوورى، بودجه‌ى ئه‌مساڵى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئێران بێ پێشينه‌يه و ژماره‌ى پێوانه‌يى له مێژووى نزيكى كۆمارى ئيسلاميدا تۆمار كردووه.
ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران لەدرێژەی كۆبوونەوەكانی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ بڕیاریدا یەك ملیار دۆلاری دیكە بۆ بودجەی ساڵانەی وەزارەتی بەرگری زیاد بكرێت، ھاوكات ئەو داھاتەی لە كڕینەوەی سەربازی زۆرەملێش دەست دەكەوێت، بۆ وەزارەتی بەرگری بێت.
بودجەی ئەمساڵی بەرگری ئێران زیاتر لە 9 ملیار دۆلارە، بەزیادكردنی ئەو بڕە پارەیە دەبێتە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار، ئەوەش بە زۆرترین بودجەی وەزارەتی بەرگری ئێران لە 30 ساڵی رابردوو دەزانرێت.
كۆمارى ئيسلامى ئێران له ناوچه سنوورييه‌كانى ئه‌فغانستان و باكوور و باكوورى خۆرئاواى ئێرانه‌وه له شه‌ڕدايه له‌گه‌ڵ گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى و هاوكات پشتيوانى دارايى و لۆجستيى سه‌ربازى ميليشيا شيعييه‌كانى عێراق و لوبنان و سووريا ده‌كات و به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ له سووريا شه‌ڕ ده‌كات له پێناو مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات و به راى شاره‌زايان ئه‌و ره‌وشه نوێيه‌ى ئێران بارى دارايى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وڵاته‌ى قورس‌تر كردووه.ئه‌مه جگه له هه‌وڵه‌كانى ئێران بۆ پێشخستنى تواناى مووشه‌كى و به‌رگرى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى.