ریال مه‌درید له چامپیۆنز لیگ ماڵئاوایی كرد
لاوانی ریال مه‌درید ماڵئاواییان له چامپیۆنزلیگی لاوان كرد و به‌رامبه‌ر لاوانی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی تووشی شكست بوون.
له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی لاوان كه یارییه‌كانی له شاری نیۆنی سویسڕا به‌ڕێوه ده‌چن، پاریس سانجێرمان به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ریال مه‌درید برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی پێنجه‌می یارییه‌كه‌دا (ئه‌شره‌ف حه‌كیم)ـی به‌رگریكاری ریال مه‌درید به هه‌ڵه گۆڵی یه‌كه‌می بۆ پاریس سانجێرمان كرد، به‌ڵام له خوله‌كی ٣٣ی یارییه‌كدا (مایۆرال) به لێدانی سزا ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی بۆ لاوه مه‌دریدییه‌كان یه‌كسانكرده‌وه و نیوه‌ی یه‌كه‌م به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هات.
كه‌چی له دوایین خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه شازاده‌كانی پاریس سه‌ركه‌وتنیان له یارییه‌كه مسۆگه‌ر كرد و له خوله‌كی ٨٤ كانگا گۆڵی دووه‌می بۆ سانجێرمان كرد و له خوله‌كی ٩٠یش یانه پاریسییه‌كه له رێگای ئۆگۆستن گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی كرد و لاوانی پاریس سانجێرمان به بردنه‌وه‌یان له لاوانی ریال مه‌درید گه‌یشتنه یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگی ئه‌م وه‌رزه.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی دادێ یاریی كۆتایی خوله‌كه له نێوان لاوانی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی و لاوانی چێڵسی ئینگلیزی له شاری نیۆنی سویسڕی به‌ڕێوه بچێت.